• [email protected]
  • سلێمانی، تەلاری شار بەرامبەر نەخۆشخانەی شار
Asset Management System For University of Sulaimani
سەرەکی

System Managements

Asset Management System For University of Sulaimani

System Managements

پوختەی پڕۆژە

ئەم سیستەمە توانای تۆمارکردنی سەرجەم کاڵاکانی زانکۆی سلێمانی هەیە بەشێوازێکی زۆر پێشکەوتوو

ئەم سیستەمە یارمەتیان دەدات زۆر بە ئاسانی چاودێری جوڵەی کاڵاکانیان بکەن لە کۆگایەکەوە بۆ کۆگایەکی دیکە و ناسینەوەی کاڵاکان لە ڕێگەی qr-code ەوە کە دەتوانێت بە سکانکردن زۆر بە ئاسانی بزانین کە کاڵاکە سەر بە چ کۆگایەکە کە ئەمەش وا دەکات کە دوور بن لە ونبوونی ئەو کاڵایانەی هەیانە . ئەم سیستەمە زۆر گونجاوە بۆ شوێنە حکومی و ئەهلیەکان کە چەندین کۆگایان هەیە و کاڵاکانیان زۆرن و زۆرکات ڕووبەرووی ون بوونی کاڵاکانیان دەبنەوە . وە هەروەها لەکاتی شکانی کاڵایەک دەتوانرێت کاڵا بگەڕێنترێتەوە بۆ کۆگای سەرەکی یاخود ستافێک بسپێردرێت بە چاکردنەوەی کاڵای دیاری کراو یان بخرێتە مەزادەوە بۆ فرۆشتن.

تایبەتمەندی سیستەمەکە:

1- دروستکردنی کۆگاکان و ناردنی کاڵاکان بۆ ناو کۆگاکان

2- گواستنەوەی کاڵا لە کۆگایەکەوە بۆ کۆگایەکی دیکە

3- دروستکردنی ستاف بۆ چاکردنەوەی کاڵا شکاوەکان

4- ناردنی ئاگانامەی تایبەت بە ستافی چاکردنەوە لە کاتی دیاریکردنی ستافەکە و بیرخەرەوە ڕۆژێک پێش وادەی چاکردنەوە.

5- فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی دەخرێنە مەزادەوە.

6- دیاریکردنی شوێنپێی هەر گۆڕانکاریەک کە لە سیستەمەکەدا دەکرێت.

7- بونی چەندین ڕاپۆرتی جۆراو جۆر و پر لە فیلتەر بۆ سیستەمەکە وەک ڕاپۆرتی کاڵاکان، ماوەی گرەنتی کاڵاکان، شوێنی کاڵاکان، تێچوی چاکردنەوەی کاڵاکان، کارکردنەکان، کڕین و فرۆشتن.

8- هەبوونی ڕۆڵ و پێرمیشن کە بە ئاسانی دەتوانیت سیستەمەکە سنوردار بکەیت بەپێی ویستی بەکارهێنەرەکە

9- پاراستنی داتای هەر کۆگایەک لە گۆگایەکی دیکە واتە هەر کاڵای هەر کۆگایەک تێکەڵ نابێت و نابینرێت لە کۆگایەکی دیکەدا.

10- بونی هەر سێ زمانی کوردی عەرەبی ئینگلیزی لەناو سیستەمەکە