پوختەی پڕۆژە
بەشی وێبسایتەکەی پێکدێت لە ناساندنی وانەکان ، مامۆستایان ، دەربارەی پەیمانگا و ستاف ، وە شوێنی پەیمانگا
دەتوانین لە ڕێگەی سیستەمی پەیمانگای یادەوە کۆرسی فێرخواز وەربگرین بۆ ئەو وانانەی کە پێویستیەتی وە دیاریکردنی مامۆستای گونجاو بۆی لەگەڵ گرووپی وانەوتنەوەکەی
بەشی قیستی تێدایە کە دەتوانین قیستی فێرخوازان واسڵ بکەین
بە ئاسانی دەتوانین مامۆستای وانەی فێرخوازێک بگۆڕین و حسابی مامۆستای ڕابردوو دەچێتە سەر حسابی مامۆستای نوێ
مامۆستاکان بۆ هەر بابەتێک دەیڵێنەوە ڕێژەیەکی دیاریکراویان هەیە بە نمونە گەر وانەیەک بڕەکەی ١٠٠٠٠٠ بێت مامۆستاکە ڕێژەی بۆ دیاری دەکرێت زۆر بە ئاسانی بۆ ئەوەی دابەش ببێت بەسەر مامۆستاکە و پەیمانگاکەی
تایبەتمەندیەکانی:
١- هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی تێدایە
٢- بەکارهێنەرەکانی سیستەمەکە ڕۆڵ و پێرمیشنی خۆیان هەیە
٣- سیستەمی غیابات
٤- پارەوەرگرتن + قیستی خوێندکاران
٥- پارەدان و گۆڕینی حساباتی مامۆستایان
٦- قاسە
٧- ڕاپۆرت
٨- خەرجی
٩- داهات
١٠ - ڕێکخستنی داینەمیکی وێبسایت لەلایەن ئەدمینەوە











